بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الغد پرس"، سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی هەواڵی دا کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق حەوتەی داهاتوو لە سەر بانگهێشتی ئێران سەردانی تاران دەکات.
بە پێی ئەو هەواڵە سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارە لەو سەفەرەدا وێرای دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی، دوا گۆڕانکارییەکانی هەلومەرجی سیاسی لێکداتەوە.
لەم دواییەدا و پاش پێداگریی حەیدەر عەبادی بۆ خۆبواردنی وڵاتەکەی لە هاوڕێی کردنی ئەمریکا بۆ گەمارۆگەلی ئەمریکی لە دژی ئێران و لە بەرامبەردا جێبەجێ کردنی گەمارۆکان، ڕەخنەگەلێکی زۆری لە لایەن سیاسەتوانانی عێراقی لێ گیراوە.
هەندێک ئەو لێدوانانەی ئەویان هەوڵێک بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتیی واشنتۆن لە پێناو هەڵبژاردرانەوەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق زانی.
............
300
١١ ئاب ٢٠١٨ - ١٨:٤١
News ID: 905096
"الغد پرس" بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی لە سەفەری حەوتەی داهاتووی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران و دیداری لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی هەواڵی دا.